بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دیداری لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی لە هەژماری تایبەتی خۆیدا نووسی: ئەوڕۆ گفتوگۆی گرنگ و ڕاشکاوانەمان لەگەڵ بەڕێز گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی هەبوو و وەک ئەندامێکی پابەندی NPT، درێژە بە هاوکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ ئاژانس دەدەین.
عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هیچکات میزی دانوستانی لەبارەی پلانی ناڤۆکی ئاشتیخوازانەی بەجێ نەهێشتووە، جەختی کرد: ئێستا نۆرەی یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپییە. ئێمە ئامادەی دانوستان بەپێی بەرژەوەندیی نیشتمانی و مافی حاشاهەڵنەگری خۆمانین، بەڵام لە ژێر گوشار و تۆقاندندا دانوستان ناکەین.
Your Comment